جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە مەبەستی بەشداریکردن لە دەسپێکی خولی نوێی وتووێژەکانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتە سویسرا. پرسی لوبنان لە ژێر ڕۆشنایی دەستدرێژییە دووبارەبووەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، گرینگی سەرەکیی ئەم خولەی دانوستانەکانە.
کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە دیپلۆماتکارێکی ئاگادار، بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لە سەرەتای کارنامەی دانوستانەکاندا تەرخانکراوە بۆ پێشهاتەکانی لوبنان، بەجۆرێک کە یەکەم پرس دەبێت کە شاندەکانی ئەمریکا و ئێران تاوتوێی دەکەن.
پێش ئەوەی بەرەو سویسرا بڕوات، ڤانس ڕایگەیاند کە گەیشتن بە پێشکەوتن بەرەو ئاگربەست لە لوبنان یەکێکە لە یەکمایەتیه سەرەکییەکانی دانوستانەکانە، ئەم لێدوانانە دوای دەستپێکردنەوەی هێرشە مووشەکییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی لوبنان دراون.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنی خولی نوێی وتووێژ لەگەڵ تاران گەیشتە سویسرا و بڕیارە لەگەڵ تیمی دانوستانکاری ئێران سەبارەت بە دەستدرێژیی دووبارەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان وتووێژ بکات.
Your Comment